Okebiz Video Search



Title:کتێبی دەنگی ـ کچەی پرتەقاڵ ـ بەشی 1 ـ ن: یۆستاین گاردەر
Duration:03:34:38
Viewed:27,439
Published:30-08-2018
Source:Youtube

کچەی پرتەقاڵ یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانی نوسەری نەرویجی (یۆستاین گاردەر) لە ساڵی ۲۰۰٤ بە چاپ گەیەنراوە ، وە بۆ زمانی کوردی ۲۰۰٦لەلایەن ( بەهرۆز حەسەن) ە وە بە کوردیەکی جوان وەرگێڕدراوە. ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە نامەی باوکێک دەکات بەناوی (یان ئۆلاو) بۆ کوڕە تاقانەکەی( جۆرج ) کە پاش یانزە ساڵ لە مردنی دەگات بە دەستی( جۆرج ) ناوەڕۆکی نامەکە باس لە کچێکی سەیر دەکات کە( یان ئۆلاو) لە ترامێکدا بە زەرفێک پرتەقاڵەوەدەیبینێت و بە کەسایەتیی زۆر سەرسام دەبێت ، ماوەیەکی زۆر بەدوایدا دەگەڕێت و لە ئاکامدا عاشقی دەبێت ، تا دوایی ، چیرۆکی کچەی (پرتەقاڵ )و (یان ئۆلاو ) تووشی زۆر شتی جوان و سەرسامکەر و چاوەڕوان نەکراومان دەکات ، سەروەختی خوێندنەوە خوێنەر بە جۆرێک چێژ لە ڕۆمانەکە دەبینێت کە تا کۆتا دەست لە خوێندنەوەی هەڵنەگرێت. شوێن لە ڕۆمانەکەدا نەرویجە هێندە جوان گوزارشت لە شوێنەکان دەکات هەست دەکەیت خۆت لەو شوێنەدای ، (کچەی پرتەقاڵ ) دەقێکە تەژیە لە جوانی دیمەنی بە چێژ . خەیاڵ ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لەم دەقەدا ، نوسەر لەم ڕۆمانەدا زۆر درەنگ و لەکاتی گونجاودا نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و وەڵامی پرسیار گەلێک دەداتەوە کە لای خوێنەر دروست دەبن : کچەی پرتەقاڵ کێ یە؟ ئەو پرتەقاڵانەی بۆ چیه؟ بۆچی تەنها پرتەقاڵ؟ (یان ئۆلاو ) پاش یانزە ساڵ لە مەرگ چۆن ئێستای کوڕەکەی زانیوە و له نامەکەدا باسی کردووە؟ زۆر پرسیاری تریش. جیا لەو شتانە لەم ڕۆمانەدا باس لە مەرگ ، عەشق ، هونەر ، زانست دەکرێت. حمە سەعید حەسەن سەبارەت بەم ڕۆمانە دەڵێت : (تا ئێستا لە هیچ ڕۆمانێکی تردا تەکنیکی وام نەبینیووە کە چیرۆکەکە لە ڕێگەی نامەیەکەوە بگێڕدرێتەوە و دوو کارەکتەر باوک و کوڕ گێڕەڕەوە بن! یۆستاین گاردەر خاوەنی ئەم تەکنیکە تازەیە) نوسەر لەم ڕۆمانەدا هانمان دەدات تا ئەم پرسیارانە بکەین: هۆی دروستبوونی ئێمە چی بوو؟ چیرۆکی دایک و باوکمان چۆن بوو؟ ئێمە لە چی جۆرە خێزانێکین؟ گاردەر لە ڕێی ئەم چیرۆکەوە باسێکی نایابی خۆشیی ژیان و تاڵیی مردن و حەزی مرۆڤ لە ژیانێکی ئەبەدی دەکات، لە ڕێی ئەم چیرۆکەوە پرسیارێکی گرنگ ئاڕاستەی خوێنەر یان بیسەر دەکات و دەڵێت : ئەگەر لەسەرەتایی دروستبوونی گەردووندا هێزێک هەبوایە و پێی بگوتبای کە ژیانێکی لەم جۆرە هەیە و ماوەکەی سنووردارە و لە کۆتایدا دەبێت جێیبهێڵیت و ئەو کاتەش دیار نیە کە دەبێت هەستیت و بڕۆیت ، گەر بوونە بەشێک لەم چیرۆکە وەک هەڵبژاردنێک کامیان هەڵدەبژێریت؟ خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت : کە ڕەنگە هەرگیز بەم یاسایانە قایل نەبم و نەبوونم هەڵدەبژارد، بە واتایەکی دیکە ئامادە نەدەبوو ببێتە بەشێک لە گەمەیەک کە چێژێکی کاتی تێدایە و دواتریش ماڵئاویی لێبکات ، وە دەڵێت : تەنانەت گەر سەرتاپای ژیانیش خۆشی و خۆشبەختی بێت ، ئەوا تەنانەت خودی بیرکردنەوە لەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبێت جێی بهێڵیت مرۆڤ دووچاری خەم و خەفەت و ئازار دەکات ، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت : مرۆڤ تا خۆی هەڵنەداتە ئەم چیرۆکەی ژیانەوە نازانێت چی بەسەر دێت و گەر نەبوونی هەڵبژاردایە چی لەکیس دەچوو؟! دواتر وەک هیوایەک باس لە ئەگەری بوونی ژیانێکی دیکە دەکات ، هەرچەندە باوەڕی پێی نیە بەڵام دەڵێت گەردوون هێندە پڕە لە شتی سەیر و سەمەرە کە بوونی ژیانێکی دیکە هیچ سەرسامم ناکات، نموونەی گەمەیەکی کۆمپیوتەری دێنێتەوە کە هەرکاتێک تێیدا دەمریت دووبارە دێیتەوە ناو گەمەکە و دەڵێت کێ ناڵێت ئەم ژیانەی ئێمەش تێیدا دەژین گەمەیەکی لەم جۆرە نیە؟ ڕەنگە هەر کەسەو وەڵامێکی جیاوازی هەبێت بۆ ئەم پرسیارەی دواتریان ، بەڵام دوو وەڵامی قەتعی هەن یەکیان هی زانستە و بێبەزەییانە دەڵێت لەم ژیانە زیاتر ژیانێکی دیکە نیە و بۆخۆت چێژی لێ ببینە، بێ گوێدانە ئەو حەزی خلودەی کە لە ناخی گشت مرۆڤێکدا هەیە. ئەوی دیکەیشیان هی دینە ئاسمانییەکانە و هیوا بە مرۆڤ دەبەخشێتەوە و تینوێتی ئەبەدییەتی مرۆڤ دەشکێنێت و دەڵێت : بێگومان ئەم ژیانە تەنها تەنها تاقیکردنەوەیە و ژیانی ڕاستەقینە و هەتاهەتایت لە دووا ڕۆژ دایە و گەلێک باشتر چاکترە لەم ژیانی کورت مەودا پڕمەینەتە، ئیتر خۆێنەریش ئازادە کە کام وەڵامەیان هەڵدەبژێرێت! ــــ ــــ ـــــــــــ ــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــ یان ئۆلای : کچەی پرتەقاڵ لە دڵەوە خەندەیەکی بۆ کردم جۆرج ، چ خەندەیەک بوو ؟؟ هەر ئەو خەندەیە دەیتوانی هەموو جیهان بتوێنێتەوە ! گەر هەموو جیهان ئەو خەندەیەی ببینیایە ئەوا هێندە بەهێز دەبوون کە بتوانن ، هەموو شەڕەکانی دوونیا بوەستێنن ! هێندە گوڕی دەدانێ کە بتوانن کۆتایی بە هەموو ناکۆکیەکانی سەر ئەم زەویە بهێنن ، یان هەر هیج نەبێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ تەقەیان دەوەستاند . کچەی پرتەقاڵ بابەت : ڕۆمان نوسینی یۆستاین گاردەر وەرگێڕانی بەهرۆز حەسەن ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆ بینینی تەواوی کتێبەکان سەردانی کەناڵەکە بکەو ، گەر سەبسکرایبت نەکردووە ، ئەوا سەبسکرایبمان بکەو ، زەنگۆڵەی 🔔 تەنیشت سەبسکرابەکە چالاک بکە، بۆ ئەوەی یوتوب ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکانت بۆ بنێرێت لەگەڵ یەکەم چرکەی دابەزینیدا.

SHARE TO YOUR FRIENDS


Download Server 1


DOWNLOAD MP4

Download Server 2


DOWNLOAD MP4

Alternative Download :



SPONSORED
Loading...
RELATED VIDEOS
کتێبی دەنگی ـ کچەی پرتەقاڵ ـ بەشی دووەم و کۆتایی ـ  یۆستاین گاردەر کتێبی دەنگی ـ کچەی پرتەقا...
10:18 | 12,450
کتێبی گێلە پیاو - عەزیز نەسین کتێبی گێلە پیاو - عەزیز نە...
29:08 | 51,356
کتێبی دەنگی ـ ژیانی پێغەمبەر  ﷺ پەند و وانە/ ن: د مصطفی السباعی کتێبی دەنگی ـ ژیانی پێغەم...
25:26 | 35,183
کتێبی دەنگی ـ سینۆهە  پزیشکی تایبەتی فیرعەون ①/ن:میکا ڤاڵتاری کتێبی دەنگی ـ سینۆهە پزیش...
44:01 | 22,108
ڕۆمانی پاسەوانێک لە مەزرا / ئەو ڕۆمانەی بەختیار عەلی کرد بە نوسەر! ڕۆمانی پاسەوانێک لە مەزرا...
25:08 | 9,798
کتێبی دەنگی ـ شاکاری کیلیۆپاترا 1 /شاکارە مەزنەکەی مایکڵ پیرامۆ کتێبی دەنگی ـ شاکاری کیلی...
04:31 | 20,637
کتێبی ①جوڵانەوەی نەتەوەیی کورد ـ بنەماو پەرەسەندنی /ن: د وەدیع جوەیدە کتێبی ①جوڵانەوەی نەتەوەی...
27:19 | 5,417
کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی برایم زەبۆک (بلە قۆڵبڕ😂) ن:عەزیز نەسین کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی برای...
01:34 | 24,885

shopee ads